سەردانی کردنی سایلۆی ڕانیە و پیرەمەگرون

ئەمرۆ رۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٢/٦/٢٥ بەرێز ( جوتیار خالید قادر ) جێگری بەڕێوەبەری گشتی کشتوکاڵی سلێمانی و هاوکات ( لیژنەی باڵای وەرگرتنەوەی دانەوێڵەی جوتیاران ) لە پارێزگای سلێمانی بە یاوەری هەردوو بەرێزان بەرێوەبەری کشتوکاڵی ڕانیە و بەرێوەبەری کشتوکاڵی پشدەر و نوێنەری یەکێتی جوتیاران سەردانی هەردوو سایلۆی ڕانیە و پیرەمەگرون کرد بۆ بەدواداچوونی پرۆسەی وەرگرتنەوەی گەنمی جوتیاران لە هەردوو سایلۆکە ، شایەتی باسە پرۆسەکە زۆر بە شێوەیەکی رێک و پێک بەرێوە دەچێت و رێژەی وەرنەگرتنەوەی گەنم زۆر کەمە و زۆربەی گەنمی جوتیاران لە پشکنینی تاقیگەیی دەردەچن ، جوتیاران بەردەوام سەرەیان گرتووە بۆ تسلیم کردنی گەنمەکانیان ، لەکەڵ بوونی هەندێک گرفتی تەکنیکی بەڵام ستافێکی زۆر دڵسۆز و کارامە کارەکان ئەنجام دەدەن.