بەرێز(بێگەرد تالەبانی)وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو سەردانی کارگەی چپسی (لیز) دەکات لەپارێزگای سلێمانی..

ئەمرۆ دووشەممە بەرواری ١٦/٥/٢٠٢٢ بەرێز(بێگەرد تالەبانی)وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بەیاوەری بەرێز(شاڵاو جمال) بەرێوەبەری گشتی کشتوکاڵی سلێمانی کارگەی چپسی لیز ی بەسەرکردەوە لەناوچەی بازیان ..............................
شایانی باسە ئەم کارگەیە تاکە کارگەیە لەهەموو جیهان کە موافەقەتی کۆمپانیای جیهانی بیبسی کۆلای وەرگرتوە بۆ بەرهەم هینانی چپسی (لیز) کەرەهەندێکی جیهانی هەیە لەساڵی ٢٠١٩ ەوە دەستی بەبەرهەم هینان کردوە مانگانە ١٣٠٠٠ سیانزە هەزار تەن پەتاتە بەکار دەهێنێ بە بەرهەمهێنانی چپسی لیز بەستانداردی جیهانی وەهەلی کاری بۆ ٨٠٠ دەرچووی کۆلیژ رەخساندوەو زۆری بەرهەمی پەتاتەی خۆماڵیش بەکار دەهێنێ کەجووتیاران زۆر سوودمەند دەبن لەبەرئەوەی بەرهەمی پەتاتەکەیان بەچوار ئەوەندەی نرخی بازار لێ وەردەگرێ بەمەرجێ ئەو مواسەفاتانەبێ کە پێویستە وە کارگەکە وە بەرهەمەکەشیان هیچ خەزن ناکرێ چونکە داخوازی زۆری لەسەرە وە بەنیازن هێڵێکی تری بەرهەمهێنان زیاد بکەن لەکارگەکە بەم نزیکانە .......
خاتوو بێگەرد تالەبانی دەست خۆشی لە خاوەن و بەرێوەبەرانی کارگەکە کردوو ئامادەیی وەزارەتی کشتوکاڵی راگەیاند کە هاوکاریان بێت و کارئاسانیان بۆ بکات لەهەموو داواکاری و پێداویستیەکانیان چونکو ئەم جۆرە کارگانە بەم تەکنیکە پێشکەوتوە زۆر پێویستە بۆپێشخستنی کشتوکاڵ و بوژانەوەی جووتیاران.