کۆبوونەوە

ئەمرۆ رۆژی چوار شەممە بەرواری ٢٠٢٢/٢/١٦ بەسەرپەرشتی بەرێز ( جوتیار خالید قادر ) جێگری بەرێوەبەری گشتی کشتوکاڵی سلێمانی و ئامادەبوونی بەرێزان لە بەرێوەبەرابەتی توێژینەوەی کشتوکاڵی وکۆلێژی زانستی ئەندازیاری کشتوکاڵی / بەشی ARD و نوێنەری ژووری بازرگانی و پیشەسازی و کۆمپانیای هامسا و لیژنەی زانستی بۆ سەرپەرشتی خانووی پلاستیکی جوتیارانی خوازیار بۆ پرۆژەی سەرپەرشتی کردنی جوتیارانی خوازیار بۆ بەرهەمهێنانی بەرووبومی تەندروستی کۆبوونەوەیەک ئەنجام درا بۆ مەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر داخوازی ئەو جوتیارانەی کە ئارەزوومەندانە ناویان تۆمار کردووە بۆ بەشداری کردن لە پرۆژەی ناوبراو ، لە کۆبوونەوەکە گوێ بیستی لیژنەی بەدواداچوون و سەرپەرشتی زانستی بووین لە ئەنجامی سەردانیان بۆ خانووی پلاستیکی جوتیاران بەمەبەستی هەڵبژاردنی گونجاوترین و ژمارەی جوتیاران و ژمارەی خانووی پلاستیکی پێویست وەک قۆناغی یەکەم و دەست کردن بە پرۆسەی وەرگرتنی نموونەی خاک لە خانووی پلاستیکی جوتیاران و پشکنین کردنی تاقیگەیی بۆیان .