ڤاکسینی کۆرۆنا

بەمەبەستی جێبەجێکردنی بڕیار و رێنماییە تەندروستیەکانی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی تەندروستی و وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو کە دەرچووە بۆ مەبەستی پابەندبوونی فەرمانبەران لە وەرگرتنی ڤاکسینی دژە کۆرۆنا بۆ ئەوەی فەرمانبەران پارێزراوبن ، ئەمرۆ رۆژی چوار شەممە بەرواری ٢٠٢٢/٢/١٦ تیمێکی پسپۆر بە سەرۆکایەتی بەرێز خاتوو ( پاکیزە علی نوری ) بەرێوەبەری بنکەی نەخۆشخانە شەهید شەماڵ سەر بە بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی سەردانیان کردین بۆ مەبەستی پێدانی ڤاکسین بۆ فەرمانبەرانمان ماوەی دوو رۆژ بەرێزیان لە بەرێوەبەرایەتیمان دەمێننەوە ، داواکارین لە فەرمانبەرانی سنوری ناوەندی پارێزگای سلێمانی سەر بە بەرێوەبەرایەتیە گشتیەکەمان سەردانی تیمەکە بکەن بۆ وەرگرتنی ڤاکسین ، سوپاسی ستافی بنکەی تەندروستی شەهید شماڵ دەکەین بۆ ئەو خەمخۆرییەیان بۆ فەرمانبەرانمان.