باشترین جۆرەكانی بزنی شیردەر لە جیهاندا دەهێنرێتە هەرێمی كوردستان ،

وەزارەتمان بۆ زیادكردنی بەرهەمی شیر پشتگیری هاوردەكردنی ئەم جۆرە بزنە دەكات كە بە بزنی سانین ناسراوە. زێدی رەسەنی بزنی سانین (saanen) هەرێمی بێرنی سویسرایە، بەڵام ئێستا بە 80 وڵاتدا بڵاوبووەتەوە. فەرەنسا و ئوسترالیا و هۆڵەندا و سویسرا پشكی شێریان لە گەشەپێدان و زیادكردنی ئەم بزنەدا بەركەوتووە.لە ئێستادا لە هەرێمی کوردستان لە پرۆژەیەکی گرنگ و ستراتیژیدا گرنگی بەو جۆرە پڕۆژەیە دەدرێت.
 لە ژێر چاودێری وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو .