پرۆژەی یاسایی تایبەت بەبەرهەم هێنان و هاوردەکردنی بنەتۆ و شەتڵ و تۆمارکردن و پەسندکردن و پارێزگاری لە تەرزە کشتوکاڵیەکان پەسندکرا.

ئەمڕۆ چوار شەمە 2021/10/27 بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، ئامادەبوو لە ناو هۆڵی پەرلەمانی کوردستان تایبەت بە خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژە یاسایی بەرهەم هێنان و هاوردەکردنی بنەتۆ و شەتڵ و تۆمارکردن وپەسندکردن و پارێزگاری لەتەرزە کشتوکاڵیەکانی هەرێمی کوردستان.
بێگەرد تاڵەبانی رایگەیاند: پیرۆزبایی لە خەڵکی کوردستان و جوتیاران و خاوەن پیشە و پرۆژەکانی کشتوکاڵی و کەرتی تایبەتیش دەکەین ،بە دامەزراندنی لێژنەی باڵای پەسەندکردنی بنەتۆ دەرگایەکی گەورە دەکرێتەوە بۆ کارئاسانی و پەرەپێدانی جۆری نوێی تەرزە کشتوکاڵیەکان بە کوالێتی بەرزی بەرهەم هێنانی بنەتۆ و شەتڵ لە هەرێمی کوردستاندا ،وە هیوای خواست کە بەزوترین کات پەسندکردنی ئەم پرۆژە یاسایە لە ڕۆژنامەی واقایعی کوردستان بڵاوبکرێتەوە و بچێتە بواری جێەجێکردنەوە.
ئەم هەنگاوە گرنگەی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، یەکێکە لە بەدیهێنانی ئامانجەکانی بەرەو پێش بردنی سێکتەری کشتوکاڵ و گەیاندنی خزمەت و پاڵپشتی راستەوخۆ بە جوتیارانی ئازیزی هەرێمی کوردستان.