بەشی بەرهەم هێنان و پەسەند کردنی تۆو

لە بەشی بەرهەم هێنان و پەسەند کردنی تۆو پرۆسەی پاکردنەوەی بنەتۆوی گەنم لە تەرزی سلێمانی2 بەردەوامە تا ئێستا نزیکەی 800 تەن بنەتۆو پاککراوەتەوە لە کیس کراوە بەردەوامین لە پاکردنەوە بە ئومێدی ئامادەکردنی بنەتۆو بۆ وەرزی چاندن و دابەش کردنی بەسەر جوتیارانی سنوری پارێزگای سلێمانی.