نرخی وەرگرتنی گەنم لەسایلۆکانی هەرێمی کوردستان.

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بڕیاریدا بەدیاریکردنی نرخی کڕینەوەی گەنمی جوتیاران لە دەرەوەی پرۆسەی وەرگرتنی گەنم لە لايەن عيراق، لە سایلۆکانی هەرێمی کوردستان، بەپێی ئەو گرێبەستەی کە ئەنجامدراوە لەگەڵ هەردوو کۆمپانیای خۆشناو و قەیوان.
ئاماژە بە فەرمانی وەزاریمان ژمارە (٣٧٥٠) لە ڕێکەوتی ٢٠٢١/٦/٦ دەرچووە، بەپێی رێکەوتنی نێوان هەردوو کۆمپانیا و وەزارەتی کشتوکاڵ، نرخی کڕینەوەی گەنمی جوتیاران بۆ ئەم ساڵ دیاریکراوە، هاوپێچ زانیاری زیاتر لەسەر پرۆسەی وەرگرتن و کڕینەوەی گەنم ئاماژەی پێکراوە لە (5) خاڵدا.
ئەم بڕیارە یەکێکە لە هەنگاوە گرینگەکانی پرۆژەی ستراتیژی و نیشتیمانی بەبازاڕکردنی گەنمی جوتیاران لە سەرجەم پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان کە ڕاستەوخۆ لەلایەن وەزارەتمان سەرپەرشتی و چاودێری دەکرێت.
٢٠٢١/٦/٦