چالاکی بەشی کشتوکاڵی بتوێن

چالاکی لەم ماوەیەدا فەرمانبەرانی هۆبەی پاراستنی ڕووەک و خزمەت گوزاری کشتوکاڵی بەردەوام بون لەسەر دابەش کردنی قڕکەری سن بەسەر جوتیاراندا وە کۆبونەوەلەناحیەی سەرکەپکان بەئامادەبونی بەڕێوەبەری ناحیە لەگەڵ ژمارەیەک ئەنجومەن وجوتیار لەسەر چۆنیەتی دابین کردنی پێداویستیەکشتوکاڵیەکان وەسەردانی لێپرسراوی بەشمان بۆ وەزارەتی کشتوکاڵ وسەرچاوەکانی ئاوو کۆبونەوەی لەگەڵ بەڕێز وەزیر لەسەر کەموکوڕیەکانی سنورەکەمان لەبواری کشتوکاڵدا وەکۆبونەوە لە قایمقامیەتی قەزای ڕانیە بەسەرپەرشتی بەڕێز قایمقام لەگەڵ بەڕێوەبەری ناحیەکان وئاودێری وژمارەیەک جوتیارو میراو لەسەر ووشکەساڵی و هۆشیارکردنەوەی جوتیاران بەوەی کە ئاگاداری برنج کردن بن وە پەرێزەکان دانەچێنن لەدوای وەرزی دروێنە وەکۆبونەوە لە ئیدارەی ڕاپەڕین بەسەرپەرشتی بەڕێز سەپەرشتیاری ئیدارەی ڕاپەڕین لەسەر کێشەی زیادەڕۆیی وەکۆبونەوە لەگەڵ ژمارەیەک خاوەن پڕۆژەی کشتوکاڵی و وەبەرهێنی ئەوبوارە بۆ گرنگی دان بەکەرتی کشتوکاڵ و زیادکردنی هەلی کار لە کەرتی کشتوکاڵدا.