ئاگاداریەکی گرنگ لەلایەن کۆمەڵەی هەنگەوانانی کوردستان

هەنگەوانە بەڕێزەکان.... ئەندامانی کۆمەڵەکەمان..
سڵاوی خوای گەورەتان لێ بێت... وەک ئاگادارن هەوڵێکی زۆر دراوە لەلایەن کۆمەڵەی هەنگەوانان و وەزارەتی کشتوکاڵ و ئەندامانی پەرلەمان وهەنگەوانانەوە بۆ رێگەگرتن لەهاتنەناوەوەی هەنگ وهەنگوینی وڵاتان لەپێناو پاراستنی تەندروستی هاوڵاتیان و سامانی هەنگ لەوڵاتەکەماندا.
ئێمە وەک کۆمەڵەی هەنگەوانان کوردستان زۆر سوپاسی هەموو ئەو کەس دەزگا دامەزراوانە دەکەین کە هاوکار بوون لەم بوارەدا...
ئاگاداری ئەو هەنگەوانانەش دەکەین کە بەنەزانین بێت یان بە ئەنقەست بەهەر ڕێگەیەک بەشداربوون لەم کارەدا وبوونە هۆکاری زیان گەیاندن بەهەنگەوانان لێرەوە ئاگادارتان دەکەین کە واز لەم کارە بهێنن و بەپێچەوانەوە ناچار دەبین ڕێکاری یاساییتان بەپێی پەیڕەو پرۆگرامی کۆمەڵە لەگەڵدا بکەین و ناسنامەی کۆمەڵەتان لێ وەربگرینە وە لەگەڵ ئاگادارکردنەوەی دامەزراوە فەرمیەکاندا .
لەگەڵ ڕێزدا
کۆمەڵەی هەنگەوانانی کوردستان 30/ 1 / 2021