تیمەكانی ڤێتێرنەری گەرمیان لە پشووشدا دەوام دەكەن

تیمەكانی ڤێتێرنەری گەرمیان لە پشووشدا دەوام دەكەن
تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتی ڤێتێرنەری گەرمیان لەرۆژانی پشووشدا بەردوامن لە چاودێریكردنی كوشتارگەو ناوبازار بەمەبەستی پێدانی پێداویستی خۆپارێزی و رێنمایی تەندروستی.
بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لەلاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیس بووك دەڵێت، تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتی ڤێتێرنەری گەرمیان رۆژانە سەردانی كوشتارگەكان و ناوبازاڕ دەكەن بۆ پێدانی پێداویستی خۆپارێزی و رێنمایی پێویست لەپێناو تەندروستی هاوڵاتیان.
وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو پێزانینی هەیە بۆ تیمەكانی ڤێتێرنەری گەرمیان كە سەرباری پشووی خۆپارێزی بەردەوامن لەكارەكانیان.
وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو باسی لەوەشكردووە، تیمەكانی ڤێتێرنەری گەرمیان پێداویستیەكانی خۆپارێزی بەسەر كوشتارگەكان دابەش دەكەن، هەروەها رێنماییان پێشكەش دەكەن، چونكە تەندروستی هاونیشتمانیان لەپێش هەموو شتێكەوەیە.
لەكۆتای پەیامەكەی بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو دووبارە دەستخۆشی لە فەرمانبەرانی ڤێتێرنەری گەرمیان دەكات و دەڵێت، دەستی ماندوبونتان دەگوشم و نمونەتان زۆربێت.
ڕاگەیاندنی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو..