ئەمرۆ چوار شەممە بەرواری ٢٩-١-٢٠٢٠ بەرێز بەرێوەبەری گشتی کشتوکاڵی سلێمانی کۆبوونەوەی کرد بە لێپرسراوی بەرێوەبەرێتی و بەشەکان و هۆبەکانی پەیوەستن راستەووخۆ بەبەرێوەبەری گشتیەوە

ئەمرۆ چوار شەممە بەرواری ٢٩-١-٢٠٢٠ بەرێز بەرێوەبەری گشتی کشتوکاڵی سلێمانی کۆبوونەوەی کرد بە لێپرسراوی بەرێوەبەرێتی و بەشەکان و هۆبەکانی پەیوەستن راستەووخۆ بەبەرێوەبەری گشتیەوە کە تایبەت بوو بە گەنگەشەکردنی ئەو بابەتانەی کە لە وەزارەت لەکۆبونەوەی ئەنجومەنی راوێژکارانی وەزارەت وروژێنرابو وەک((زیادکردنی داهاتی بەرێوەبەرایەتی گشتی وکەمکردنەوەی مصاریف بەتایبەتی ئامێرەکان ،دارشتنەوەی هەیکەلی بەرێوەبەرایەتی و کۆکردنەوەی فەرمانگە جیاوازە کانی کار لەکشتوکاڵدا دەکەن ،پێشکەش کردنی پرۆژە بۆ بەبازارکردنی بەرهەمی کشتوکاڵی جووتیاران لەرێگەی کەرتی تایبەتەوە ،کەمکردنەوەی رۆتین و هەوڵدان بۆ بەئەلکترۆنی کردنی مامەڵەی هاووڵاتیان،دۆزینەوەی رێگەچارەی گونجاو بۆئەو زەویە کشتوکاڵیانەی مامەڵەی کرین و فرۆشتنی بەسەرەوە کراوەچاککردنی رێنماییەکانی بیر لێدان درووستکردنی پرۆژەکشتوکاڵیەکان وهەندێ بابەتی تریش کە لە کۆبونەوەی پێنجەمی ئەنجومەنی راوێژکاران خرابوە روو)) بۆئەوەی بەرێووەبەرەکان ولێپرسراوی بەشە هونەریەکان کاری لەسەر بکەن و بنێردرێتەوە وەزارەت کۆبونەوەکە کاتژمێرو نیوێکی خایاند.