خولى راهینانى سەرپەرشتیارى خانووى پلاستیکى

                                         چالاکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی سلێمانی

ئەمرۆ ڕۆژی دووشەممە بەرواری  ٢٠/١١/٢٠١٧ لەھۆڵی بەشی ڕێنمایی کشتوکاڵی تاقی کردنەوەیەک بۆ نزیکەی (٦٠)ئەندازیاری کشتوکاڵی و(١٠)دەرچووی ئامادەیی کشتوکاڵی کە دانەمەزراو لەفەرمانگە حکومیەکانی ھەرێم ئەنجامدرا بۆ ھەڵبژاردنی (٢٥) کەس کەدواتر خولى  فێرکردنیان لەبواری بەڕێوەبردنی  خانووی پلاستیکی و وچۆنیەتی خزمەتکردنیان بۆ بکرێتەوە کە دواتر کاری سەرپەرشتیاری خانوە پلاستیکیەکانیان پێ بسپردرێت لەھەرێمی کوردستان کەدەرکەوتوە ئێستانزیکەی (١٣٠٠٠) سیانزەھەزار خانووی پلاستیکی ھەیە وە لەقەیراندان بەھۆی نەبوونی پسپۆری تایبەت و بێ پلانی و بەکارھێنانی دەرمانی قرکەر بەشێوەیەکی نازانستی و بەربڵاو.


شایانی باسە سپۆنسەری سەرەکی ئەو خولی فێرکردنە ژووری بازرگانی سلێمانی دەبێت بەھاوکاری بەرێوەبەرێتی گشتی کشتوکاڵی سلێمانی بەھۆی بەرێوەبەرێتی باخداری و بەشی پاراستنی رووەک و بەشی ڕێنمایی کشتوکاڵی،ئەم کارەش ھەوڵدانێکە بۆ بەزانستی کردن و پیشەسازکردنی پرۆسەی بەرھەمی خانووی پلاستیکی کەلەماوەیەکی کورت وکەمدا ھەرێمی کوردستان چوەتە ڕیزی پێشەوەی ووڵاتانی ڕۆژھەڵاتی ناوەراست لەم بوارەدا

 وینەو راپۆرتى خەبات ابراهیم