مۆڵەتی دامەزراندنی پرۆژەی خانووی پلاستیكی

                                                           ڕێنمایی ژمارە (8)ی ساڵی 2011
پێدانی مۆڵەتی دامەزراندنی پرۆژەی خانووی پلاستیكی

مەبەست لەدامەزراندنی پرۆژەی خانووی پلاستیكی،بەرهەمهێنانی جۆرەكانی سەوزەوات بەشێوەی پارێزراووكۆنترۆل كراو بە شێوەیەك كەلەهەموو وەرزەكانی ساڵ بەرهەمی سەوزەوات لەناوخۆ بەرهەم بهێنرێت بە بەكارهێنانی ڕێگاو تەكنەلۆجیای نوێ‌، وەهەروەها بەرزكردنەوەی ئاستی زانستی وهونەری جوتیاران ووەبەرهێنەران بۆ چۆنیەتی بەرێوەبردنی وكۆنترۆڵ كردنی دەردو نەخۆشیەكان لەم پرۆژانەدا  .                                                                   
مەرجی پێویست بۆپێدانی مۆڵەت:
1-پێشكەشكردنی بەڵگەنامەی خاوەنداریەتی زەوییەكە.
2-پێویستە شوێنی پرۆژەكە وپارچە زەوییەكە گونجاوبێت بۆچاندنی داپۆشراو لەڕووی هەڵكەوتی جوگرافی وكەش وهەواوە.
3-دەبێت ڕووبەری زەویی پێویست بۆ پرۆژەكە لە(3)سێ‌ دۆنم كەمتر نەبێت.
4- پێویستە كۆی رووبەری بەكارهێنراو بۆ خانووە پلاستیكی یەكان لە(2500)مەتر دووجا كەمتر نەبێت.
5-پرۆژەكە(75)مەتر لەڕێگای سەرەكی و(250)مەتر دووربێت لەشوێنی نیشتەجێ‌ بوون وئاوەدانی.
6-پێویستە ئەوكەل وپەلانەی بەكاردەهێنرێن گونجاو بێت لەگەڵ مەجە هونەرییەكان كەلەلایەن وەزارەتەوە دیاریكراون وەستاندارد بن.
7- پرۆژەكە سەرچاوەی ئاوی بەردەوام وپێویستی هەبێت.
8-چاندنی چواردەوری پرۆژەكە بەنەمامی گونجاو،بەمەبەستی دروست كردنی باگێرەوە(مصدات الریاح).