پیدانی مۆڵەتی دامەزراندنی پرۆژەی قارچك

                                         رینمایی ژمارە (9) ی ساڵی 2011
پیدانی مۆڵەتی دامەزراندنی پرۆژەی قارچك
مەبەست لەدامەزراندنی پرۆژەی قارچك بەرهەم هینانی قارچك بەشیوەیەكی زانستیانەو تەندروست ئامانجیش لە پرۆژەكە بەرهەم هینان وزیادكردنی بەرهەمی ناوخۆ و بەرزكردنەوەیئاستی زانستی و هونەری جوتیاران و بەرهەم هینەرانی ناوخۆ بیت لەو بوارەدا.
              مەرجی پیویست بۆ پیدانی مۆڵەت
1. دەبیت روبەری پیویست بۆ پرۆژەكە (1.5) دونم كەمتر نەبیت ئەگەر پرۆژەكە تەنیا یەكەی بەرهەم هینانی قارچك بگریتە خۆی.
2. دەبین روبەری زەوی پیویست بۆ پرۆژەكە لە 2.5 دۆنم كەمتر نەبیت ئەگەر پرۆژەكە جگە لەیەكەی بەرهەم هینانی قارچك یەكیك یان هەردو یەكەی (بەرهەم هینانی تۆو) ویەكەی ( بەرهەم هینانی كۆمپوست)  بگریتە خۆ .
3. پرۆژەكە 75 مەتر لەریگای سەرەكی وە 250 مەتر دوور بیت لە شوینی نیشتەجی بوون و ئاوەدانی .
4. دروستكردنی بینایەكی تایبەت بۆ بەرهەم هینانی قارچككەلە 6 هۆل كەمتر نەبیت وە هەر هۆلیكیش روبەرەكەی (20*5*5) مەتر كەمتر نەبیت لەگەل دابین كردنی تەواوی پیداویستیەكانی هۆلەكان لە ( كارەبا, ئاو پرژینەر ,رەفە وە كۆنترۆلی پیویست بۆ راگرتنی كەش و هەوای هۆلەكە و پاكژكردنی رۆژانە…….هتد)
5. ئەگەر پرۆژەكە یەكەی بەرهەم هینانی تۆوی لەگەلدا بو پیویستە دوو هۆل دابمەزرێن یەكیكیان بە روبەری (5*7) مەتر كەمتر نەبیت بۆ تاقیگە وە دووەمیان بۆ ئامیز ( حاچنە) (10*5) مەتر كەمتر نەبیت .
6. ئەگەر پرۆژەكە یەكەی بەرهەم هینانی ( كۆمپوست) لەگەلدا بو گۆرەپانیكی پەسینراوی هیبیت بە روبەری ( 40*25) مەتر كەمتر نەبیت ,
7. پرۆژەكە سەرچاوەی ئاوی پیویستی هەبیت .
8. پیشكەش كردنی وێنەیەك لە خاوەنداریتی زەویەكە.
9. رەزامەندی لایەنە پەیوەندیدارەكان وەربگریت  وەك سەرجەم پرۆژەكانی دیكەی كشتوكاڵی لەگەل وەرگرتنی مۆاَەتی تەندروستی.
10. چاندنی چواردەوری پرۆژەكە بە نەمامی گونجاو , باگێرەوە ( مصدات الریاح ) ی بۆ دروست بكرێت.