گرنگترین کێشەکانی ڕووەکی جوانی و هۆکارەکانی

قەراخەکانی ڕووەک ڕەنگی قاوەیی دەبێت ئەوەش بەهۆی:

• ڕووناکی کەم لە شوێنی پەروەردەکردن.
• ڕووەکەکە دووچاری بەستەڵەک (شەختە) هاتبێت.
• زۆر ئاودان و نەبوونی ڕێڕەوێک بۆ دەربازبوونی ئاوی زیاد.
• گەنینی ڕەگەکان بەهۆی هەبوونی نەخۆشیی لە خاکەکەدا
• هەبوونی مێرووی زیان بەخش لەسەر گەڵاکان


سوتانی قەراخی گەڵاکان هۆکارەکە ئەمانەن:
• چەند جارێک ڕووەکەکە تووشیی وشکی و بێ ئاوی کراوە.
• بەکارهێنانی لە ڕادەبەدەری پەینی کیمیایی.
• هەبوونی ماددەی فلۆراید لە ئاودا.


وەرینی گەڵا بۆ ئەم هۆکارانە دەگەڕێتەوە:
• پیسی ژینگەی پەروەردەکردنی ڕووەک.
• دووچار بوون بە بەستەڵەک و شەختە.
• ئاودانی لە ڕادەبەدەر.
• کەمی ڕووناکی.
• تووشبوون بە مێروو.
• دەربازنەبوون لە ئاوی زیادە.


ڕەنگی سەوزی کاڵی گەڵاکان هۆکارەکان ئەمانەن:
• ڕووناکی زیاد.
• کەمی پەین.
• بەرزی پلەی گەرما.
• بێهێزی ڕەگەکان.


گەشەکردنی لاوازی ڕووەکەکە بۆ ئەم هۆکارانە دەگەڕێتەوە:
• نەبوونی توخمی خۆراکی پێویست لە خاکەکەدا.
• نەبوونی ڕووناکی پێویست لە ژینگەی پەروەردەکردن.
• بێهێزی ڕەگەکان.


بچووکی گەڵاکانی ڕووەک بەهۆی:
•  کەمی ڕووناکی.
• کەمی توخمی خۆراکی ناو خاک.
• وشکی خاک.


دەرکەوتنی پەڵەی قاوەیی لەسەر گەڵاکان:
• هەبوونی ڕووناکی زۆر.
• ئاودانی لە ڕادەبەدەر.


گەنینی ئەو بەشەی ڕووەک کە بەرخاک دەکەوێت بەهۆی:
• هەبوونی نەخۆشییەک لەسەر ڕەگی ڕووەک.
• ئاودانی زۆر.


لۆچبوونی قەراخی گەڵاکان و وەرینیان:
• ساردی کەش و هەوا.
• زۆر ئاودان.
• بەرکەوتن بە تەوژمی بای سارد.