بەشی زەوی و زار
بەشى زەوى وزار
ناوی سیانی لێپرسراوی بەش(( تارا بکر حسن )) بروانامە ((بکالۆریۆس )) ساڵی (( ١٩٩٦-١٩٩٧ )) مۆبایل ئاسیاسێڵ(( ٠٧٧٠١٥٦١٦٠٣ )).
لە بەشەگرنگەکانى بەرێوەبەرایەتى گشتى کشتوکالى سلیمانیە لە ئەرکێکى گەورەو گرانى لەسەرە بەر پرسیارە لە رێکارە یاسایەکانى کە پەیوەندى بە خاوەن زەوى و جوتیارو چۆنیەتى مامەلەکردن بە یاساکان وە پاراستنى مافى خەلکى لەو زەویانەدا وەهەروەها وە پابەندە بە پاراستنى زەویە کشتوکالیەکانەوە بە پى یاسا لەم هۆبانە پێک هاتوە...
کورتەک لەکارەکانی بەشی زەوی و زار
١-کوژاندنەوەو دەستهەڵگرتن وتەرخانکردنی زەوی بۆ بەرژەوەندی فەرمانگە حکومی و کۆمپانیاکان و دەستەی وەبەرهێنان
٢-ئەنجامدانی مامەڵەی پەیوەستکردنی زەوی بەناوی جووتیارانەوە بەمەرجێک زەویەکە بۆ کشتوکاڵ بەکار بهێنرێت .
٣-وەڵامدانەوەی ئەو مامەڵانەی لە فەرمانگەی بەرێوەبەرایەتی تۆمارگەی خانووبەرەوە بەنوسراو ئاراستەمان دەکرێت تایبەت بەو زەویانەی مامەڵەی کرین وفرۆشتنیان پێوە دەکرێت و وەڵامدانەوەی نوسراوەکانی دادگاو فەرمانگە حکومیەکان و تایبەت بەو زانیاریانەی داوای دەکەن لەسەر زەوی کشتوکاڵی و بەردەڵان وهی تر .
٤- پەیوەستکردنی زەوی بۆ پرۆژەکانی پەلەوەر و گاوداری و پرۆژە کشتوکاڵیەکانی تر.
٥- تەسویە کردنی ئەو زەویانەی لەبەردەست جووتیاراندایە و تا ئێستا خاوەندارێتیان دیاری نەکراوە.
٦-هۆبەی هونەری هەوڵ دەدات بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی زەوی لەنێوان جووتیاران و دیاری کردنی رووبەری زەویەکان و سنورەکانیان.