- بەرێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی سلێمانی / بەشی کشتوکاڵی بەکرەجۆ /گەنجینەی قرکەرەکان بانگەواز دەکات بۆ فرۆشتنی کەلوپەلی تایبەت بە (مەرەشەی قرکەرو کەلو پەل و پێداویستی هەنگەڵان )

بانگەواز-١- :-
بەرێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی سلێمانی / بەشی کشتوکاڵی بەکرەجۆ /گەنجینەی قرکەرەکان بانگەواز دەکات بۆ فرۆشتنی کەلوپەلی تایبەت بە (مەرەشەی قرکەرو کەلو پەل و پێداویستی هەنگەڵان ) بابەتەکان ٥٦ برگەیە ژمارەی ١٢٥٦ بابەتە ( ٥١ نوێ یە ٧٤٤ بابەت بەکارهاتوە ١٤٢ بابەتی کۆنە ٣٠٨ بابەتی کارناکات بابەتەکانیش مەرەشاتی جۆراو جۆر ونۆزڵ قاعدەی هەنگ تەختەو چەقۆی مێوبر وئامێری چەسپاندنی پەرەمێو وفەرازەی هەنگ ستیل و کارەبایی جهازی تەعبئە ی هەنگوین و پاشکۆکانی و زۆر بابەتی تری هەنگەوان ).جا هەرکەس ئارەزوو مەندە دەتوانێ بەشداری بکات لە زیادکردنەکە رۆژی چوار شەممە بەرواری ٢٣ / ٦ / ٢٠٢١ کاتژمێر ١١ ی پێش نیوەرۆ لە گەنجینەی قرکەرەکانی بەشی کشتوکاڵی بەکرەجۆ لەگەڵ هێنانی بارمتەی یاسایی بە بری (١.٢٥٠.٠٠٠) یەک ملیۆن ودوو سەدو پەنجا هەزار دینار دەتوانن پێش ئەو بەروارە لیست و بابەتەکان ببینن .
تێ بینی :- کرێ ی بانگەوازی تەلەفزیۆن و رۆژنامە لەسەر ئەوکەسەیە زیادکردنەکەی بۆ دەردەچێت.