سەبارەت بە ئەگەرەکانی ووشکە ساڵی (الجفاف):

بەڕێزان بۆ ئەوانەی خوازیارن لەسەر ووشکە زانیاریان ھەبێت بەپێویستم زانی وەك شارەزایەك لەبواری کەشناسی کشتووکاڵی ئەم بابەتەتان بۆ بخەمە ڕوو :
ووشکە ساڵی چیە:
بریتیە لە دیاردەیەکی سروشتی کەڕێژەی باران بارین لە ناوچەیەکی دیاری کراو کەمتر بێت لە ڕێژەی بارانی ئاسایی
سێ جۆر ووشکە ساڵی ھەیە:
١- ووشکە ساڵی المناخي (The Climate drought)
ئەم ووشك بوونە لە ئەنجامی کەم بوونەوەی دابارین بە ھەموو جۆرەکانی (باران ،بەفر)
٢-ووشکە ساڵی کشتووکاڵی :
ئەم ووشك بوونە لە ئەنجامی کەمبونەوەی ڕێژەی شێ لەخاك دا وە ئەم جۆرە ئەبێتەھۆی کەم بوونەوی بەروبوومی کشتووکاڵی
٣-ووشکە ساڵی ھایدرۆلۆجی :
ئەم ووشك بوونەش ڕووئەدات بەھۆی کەمی ئاوی سەرزەوی و کەمی ئاوی ژێر زەوی وە ئەمەش ئەبێتە کەم بوونەوەی ئاوی پاشەکەوت کراو (المياه المخزونة)
چەند جۆرێك ووشك بوونمان ھەیە :
١-ووشك بوونی بەردەوام : ئەم ووشك بوونەشلر بیابانەکاندا ڕووئەدات
٢-ووشك بوونی وەرزی : ئەم ووشك بوونەش لەئەنجامی گۆڕانکاری لە دابارین لە وناوچانەی شێدارو نیمچە شێدارن
٣- ووشك بوونی شاراوە:
ئەم ووشك بوونەش بەھۆی دابەزینی ڕێژەی شێی لەھەوا لە خاکدا کەئەم دابەزینەش ئەبێتە ھۆی لەناو چوونی ڕووەك .
** بە پێی دابەش بوونی ناوچەی باران سێ جۆر ناوچە (زۆن )ھەیە :
١- ناوچە(زۆن)ی گەرمیان
ڕێژەی باران لەم زۆنەدا ١٥٠ -٣٠٠ ملم
٢-زۆنی پێ دەشتەکان
ڕێژەی باران لەم زۆنەدا ٣٥٠-٦٠٠ملم
٣- ناوچە(زۆن)ی شاخاوی
ڕێژەی باران لەم زۆنەدا ٦٠٠ -١٠٠٠ ملم
بەردەوام دەبین
کارزان لطيف
لێپرسراوی هۆبەی کەشناسی