چالاکی هۆبەی کەرەنتینەی باشماخ.

چالاکی هۆبەی کەرەنتینەی باشماخ.
١-لەرۆژی چوار شەممە بەرواری ٣١-٣-٢٠٢١ لەمەرزی باشماخ گێرانەوەی دووباری پەتاتەو پیاز بۆ ووڵاتی سەرچاوە لەبەرخراپ بوون و نەشیاوی بۆ خواردن کێشی پەتاتەکە ١٤،٣٣٨ چواردە تەن و سێ سەدوسی و هەشت کیلۆ پیازەکەش ١٤تەن بوو،
٢-دوێنێ یەکشەممە بەرواری ٤-٤-٢٠٢١ بری ٣٩٠ کگم سێوی زەردی ئێرانی لەناوبرا.
٣-هەر دوێنێ یەکشەممە بەرواری ٤-٤-٢٠٢١ دوای دوبارە پشکنینی فیزیایی بۆ بارێکی گوێزی خڕ کەبڕەکەی ٢٢،٠٣٠ تەن بیست و دوو تەن و سی کگم بوو کەلەووڵاتی صين هاوردەکرابوو پشکنینەکە ٤ کاتژمێری خایاند دەرکەوت گوێزەکە نەشیاوە بۆ خواردن بەهۆی بوونی کەڕوو بارەکە گێردرایەوە بۆ ووڵاتی سەرچاوە.