ئەندازیاری کشتوکاڵی بەڕێز Kosar Hawrame لە ئەکاونتی تایبەتی خۆی لە fb باسی گرنگی پۆتاس دەکات بۆ گەنم.... ٩-٤-٢٠٢٠

گرنگی پۆتاس بۆگەنم ....
ئەم خشتەیە پێمان دەڵێت چی؟
پێمان دەڵێت..
۱- پێدان و زیاد پێدانی سەمادی نایترۆجین بەتەنها ئەبێتەهۆی زیادبونی باڵای گەنم پاشان کەوتنی گەنم وکەم بونەوەی بەرهەمەکەی.
۲- پێدانی پۆتاس بەتەنها دەبێتە هۆی زیادبونی بەرهەم بەڕێژەیەکی باش.
۳- بەڵام پێدانی سەمادی متوازن یان پێدانی پۆتاسی ونایترۆجین بەیەکەوە 20+20+20یان 20+20+0یان 15++15+0 بەیەکەوە دەبێتەهۆی زیادبونی بەرهەم و کێشی جۆری دەنکە گەنمەکان واتە دەنکە گەنمەکان پڕوو قەڵەو جوان دەردەچن، ئەمەش دەبێتەهۆی زیادبونی بەرهەم بەهۆی قورسی دەنکەگەنمەکانەوە، بەداخەوەجوتیاری ئێمە هەمیشەبەرهەمی کەم دەردەچێت وەدەنکە گەنمەکانیش چرچ ولۆچ دەردەچن بۆیە کێشیان سوک دەبێت...
پرسیار....
ئایاکەی باشە بۆپێدانی پۆتاس؟
وەڵام...
ئێستاباشترین کاتە....
پرسیار...

ئایا بەڕەش بکرێت یان بە محبب؟
وەڵام ..
ئەگەر کاتی باران نزیکبوو یان ئاودانی کێڵگەکەت بەشێوەی پرژاندن بوو، ئەوەشێوەی محبب بەکاربێنە، بەڵام ئەگەر ئەودووهۆکارەنەبوو باشترینە لەڕێگەی گەڵاوە بیدرێتێ.
بەهیوای سود بۆهەمولایەک....