مرداربوونی دەیان باڵندەی سیقورینگ(قورینگ) لەچیایی مامەڕووت لە ناحیەی قەسرێ.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی سامانی ئاژەڵ و ڤێتێرنەری وەزارەتمان راسپاردووە بەدواداچوون و توێكاری بكەن بۆ مرداربوونی دەیان باڵندەی سیقورینگ(قورینگ) لەچیایی مامەڕووت لە ناحیەی قەسرێ.
سبەی تیمی پزیشكی ڤێتێرنەری لە ڤێتێرنەری هەولێر بەهاوكاری قائیمقامیەتی قەزای چۆمان و ڤێتێرنەری چۆمان دەچنە شوێنەكەو دەست دەكەن بە بەدواداچوون، چەند لاشەیەك دەهێنەوە هەولێر لە تاقیگەی ناوەندی ڤێتێرنەری وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو توێكاریان بۆ ئەنجام دەدەن.
كاك محەمەد عەبدوڵا، لەرێكخراوی وارەمیر بۆ پاراستنی ژینگە سەردانی شوێنەكەی كردووە، دەستخۆشی لێ دەكەین و پێشمان وتوه هەماهەنگی لەگەڵ تیمی وەزارەتمان بكات بۆ بەدواداچوون لەپێناو گەیشتن بە ئەنجام.