ئاگاداری


ئاگاداری فەرمانبەرانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی سلێمانی دەکەین بەم میکانیزمە مووچەکانیان وەردەگرن:
۱- داواکارین لەسەرجەم بەرێوەبەرەکان لە قەزاکان و ناحیەکان کە سەردانی بەرێوەبەرایەتی گشتی دەکەن رۆژی سێ شەممە بەرواری ۲۰۲۰/٤/۷ بە مەبەستی وەرگرتنی چەکی مووچەی فەرمانبەرانیان. پابەندبن بە رێنماییەکانی تەندروستی لە بەکارهێنانی ( ماسک و دەست کێش) هەروەها پابەندبوون بە دووی نێوانیان.
۲- ئاگاداری سەرجەم فەرمانبەرانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتییەکەمان دەکەین لە ناوەند و قەزا و ناحیەکان کە بەهەمان شێوە پابەندبن بە رێنمایەکانی تەندروستی لەرۆژی چوار شەممە بەرواری ۲۰۲۰/٤/۸ بۆ مەبەستی وەرگرتنی مووچە بەبێ بەکاهێنانی ( ماسک و دەست کێش) سەردانی فەرمانگە نەکەن و دووری نێوان یەکتری بپارێزن.
۳- ئەو فەرمانبەرانەی کە ناسنامەی فەرمیان هەیە کە فەرمانبەری بەرێوەبەرایەتی کشتوکاڵن یان ناسنامەی سەندیکای ئەندازیارانی کشتوکاڵی بەکاربهێنن لە بازگەکان لە رۆژی دابەشکردنی مووچە.. وەک بەڵگەنامەیەکی باوەرپێکراو.
٤- هەموو فەرمانبەرێک دەتوانێت سەردانی بەرێوەبەرایەتی خۆی بکات بۆ وەرگرتنی مووچەکەی.. ئەوەی کە بۆی نەکرا و نەیتوانی سەردان بکات لە رێگەی لیژنەکەوە بۆ دەگەیەنینە ماڵەوە.
٥- فەرمانبەران پێویست ناکات هەر لە بەیانی زووەوە بێنە بەرێوەبەرایەتی وا باشترە لە دوای کاتژمێر (۱۰:۰۰) ی سەر لە بەیانی سەردان بکەن.
بە هیوای ساغ و سەلامەتی بۆ هەموان..