پێر لایت چییە ؟ بۆچی زیاد دەکرێت بۆ خاک و پیتمۆس

پێرلایت Perlite:-
بریتییە لە دەنکۆڵەی بچووکی سپی مەیلەو خۆڵە مێشی لە شووشەی بورکانی دروستکراوە ، کە تیرەی دەنکۆڵەکانی لە نێوان ١،٥ – ٣ ملم دایە ، توانایەکی باشی هەیە بۆ پارێزگاری کردن لە ئاو بە توانای ٣ -٤ ئەوەندەی کێشی وشکی خۆی .
لە پێرلایت دا توخمە خۆراکییەکان بوونی نییە و پلەی ترشێتیشی مامناوەندە .


سوودی پێرلایت:- 
بەکاردێت بۆ زیادکردنی بۆشای و هەواگۆڕکێ لە ناو ناوەندێکی کشتوکاڵی ( خاک ) کە بۆی زیاد دەکرێت کە لەگەڵ پیتمۆس دا تێکەڵ دەکرێت و ئینجا بەکاردەهێندرێت .
هەروەها دەتواندرێت وەک ناوەندێک بۆ چاندنی قەڵەمی ڕووەکەکان بە تەنیا بەکاربهێندرێت .