بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکالى سلیمانى
پێشەکى
دەربارەى
بەڕێوەبەرایەتى گشتى :
بەڕێوەبەرایەتى گشتى
کشتوکاڵی سلیمانی لە ( ١٢) قەزا و ( ٣١) ناحیەى پارێزگاى سلێمانی بەڕێوەبەرایەتى و بەش و هۆبەی کشتوکاڵی هەیە لەگەڵ بەشە هونەرییەکانى
(پلان دانان – سامانى ئاژەڵ – خزمەتگوزاریە کشتوکاڵییەکان – پاراستنى ڕووەک – زەوى و زار – ڕێنمایی
کشتوکاڵى – باخدارى وهۆبەکانی هەنگ و ماسی و کەشناسی و پشکنین و
پەسەندکردنى تۆو ) پێک هاتوە .
پلانەکانى
بەڕێوەبەرایەتى گشتى :
بەڕێوەبەرایەتییە
گشتیەکەمان پلان و ڕێنماییەکانى وەزارەتى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى ئاوى حکومەتى
هەرێم جێ بە جێ دەکات بۆ پاڵپشتى کردنى جووتیاران و هاوکارى کردنیان لە دابین
کردنى پێداویستیەکانى چاندن و بەرهەمهێنانى بەروبوومى کشتوکاڵى و ئاژەڵى و کار
دەکات بۆ بە تەکنەلۆجیا کردن و بە ئامێر کردن و بەکارهێنانى ڕێگە و سیستمى کشتوکاڵ
کردنى نوێ و ڕێنمایی کردنى جووتیاران لە بوارە جیاجیاکانى کشتوکاڵ بۆ پەیداکردنى
شارەزایی و ئاشنابوون بە زانستى نوێ لە بەرهەمهێنانى بەروبوومى کشتوکاڵى و هەروەها
کاردەکات بۆ کۆنتڕؤڵ کردنى دەردە کشتوکاڵییەکان و شێوازى هاتنە ناوەوەى بەروبوومى
کشتوکاڵی لە دەرەوەى هەرێم بە سیستم و بە پێی ڕێنماییەکانى کەرەنتینەى کشتوکاڵی بۆ
پاراستنى بەرهەمى ناوخۆ و هەروەها کاردەکات بۆ سەوز کردن و زیادکردنى پانتایی
سەوزایی و چاندنى نەمام بۆ دەستەبەرکردنى ژینگە و ئاوو هەوایەکى پاک بۆ هاوڵاتیان
.
سنورى پاریزگاى سلیمانى
زیاتر لە ٥ پێنج ملیون دونم زەوی هەیە.. زیاتر لە ١٠٠ سەد هەزار جوتیارى
هەیە خاوەنى بەرهەمیکى رەچاوکراوى کشتوکالیە بە هەردوو بەشەکەیەوە ( کشتوکالى و
سامانى ئاژەل)