هەڵەبجە، هەڵمەتی قەڵاچۆکردنی کوللـە دەستی پێکرد

هەڵەبجە، هەڵمەتی قەڵاچۆکردنی کوللـە دەستی پێکرد
هەڵمەتێکی فراوانی قەڵاچۆکردنی کوللـە لە پارێزگای هەڵەبجە دەستی پێکرد و هەڵمەتەکە بۆ ماوەی مانگێک بەردەوام دەبێت.
ستار مەحمود، بەڕێوەبەرى گشتى کشتوکاڵى پارێزگاى هەڵەبجە لە لێدوانێکى رۆژنامەوانى رایگەیاند، ئەم هەڵمەتە لە سنوری( ٤۰)چل گوندی پارێزگای هەڵەبجە بە بەشداری سێ تیم بە ئامانجی قەڵاچۆکردنى کوللـە دەستی پێکرد.
وتیشى، هەڵمەتە نزیکەى سەد ملیۆن دینارى بۆ تەرخانکراوە بۆ ماوەی سی ڕۆژ بەردەوام دەبێت.
ستار مەحمود، بەڕێوبەری گشتی کشتوکاڵی هەڵەبجە باسی لەوەشکرد، چەند ساڵێکە لە ناوچەکە کوللە سەرهەڵدەدات و بۆتەهۆی زیانێکی گەورە بۆ ڕەز و باخ بۆیە لەپێناو پاراستنى بەرهەمى جوتیارانمان ئەم هەڵمەتە دەستی پێکرد