بەشى پاراستنی ڕووەک

     بەشی پاراستنی رووەک

ناوی سیانی لێپرسراوی بەش(( کارزان یاسین قادر )) بروانامە ((بکالۆریۆس )) ساڵی ((١٩٨٥-١٩٨٦)) مۆبایل ئاسیاسێڵ(( ٠٧٧٠٢٤٤٢٢٥٥)).

پێک هاتوە لەم هۆبانەی لای خوارەوە

ئاشکرایە کە دەردە کشتوکاڵیەکان کاریگەرى خراپ دەکەنە سەر کەم کردنەوەى بڕ وجۆرى بەرهەمە کشتوکاڵیەکان ....... وە لە پێناو پاراستنى ئەم  بەرهەمانەدا وە دابین کردنى ئاسایشى خۆراک بۆ هاووڵاتیان  .... قەڵاچۆکردنى ئەم دەردانە کارێکى لە پێشینەیە کە لە ئەنجامدا بڕى بەرهەم زۆر دەبێت وجۆرەکەشى باش دەبێت وە ئەمەش بە ئەرێنى کار دەکاتە سەر دەسکەوت و دەرامەتى ئابوورى جوتیاران و داهاتى  ووڵات زیاد دەکات . وە بۆ ڕێگرتن و کەم کردنەوەى زیانەکانى دەردە کشتوکاڵیەکان و پاراستنى بەرهەمە کشتوکاڵیەکان بەشى پاراستنى ڕووەک ئەم ئەرکانە دەگرێتە ئەستۆى خۆى لە ڕێگەى هۆبە هونەریەکانیەوە کە بریتین لە ..........
هۆبە هونەرییەکانى بەشى پاراستنى ڕووەک:
ا- هۆبەى قەڵاچۆکردن
ب- هۆبەى مێرووە سوودبەخشەکان
ج- هۆبەى کەرەنتینەى کشتوکاڵى
د- هۆبەى گەنجینەى قڕکەرەکان

و-هۆبەی چاودێری کەرەنتیەکان.

(ئەرکەکانى هۆبە کشتوکاڵیەکانى پاراستنى ڕووەک )
أ : هۆبەى قەڵاچۆکردن
کارەکانى بریتین لە :
1.     کێوماڵکردنى دەردە کشتوکاڵیەکان بە بەردەوامى و دانانى پلانى گونجاو بۆ قەڵاچۆکردنیان.
2.     کۆکردنەوەى زانیارى تەواو دەربارەى هەموو ئەو دەردە کشتوکاڵیانەى کە لە ناوچەکەدا هەیە و دانانى بەرنامە و شێوازى گونجاو  و پێویست بۆ ڕێگە گرتن لە زیانەکانیان و قەڵاچۆ کردنیان.
3.     پاراستنى بەرهەمە کشتوکاڵیەکان لەو دەردانەى کە توشى دەبێت و دابین کردنى قڕکەرو پێداویستى یەکانى قەڵاچۆکردن بۆ جوتیاران.
4.     بە دواداچوون و کۆکردنەوەى زانیارى لەسەر ئەو دەردە کشتوکاڵیانەى کە لە ووڵاتانى ناوچەکەدا هەیە بۆ مەبەستى ڕێگرى کردن لە هاتنە ناوەوەیان بۆ ناو هەرێمى کوردستان.
5.     پەرەپێدان بە قەڵاچۆکردنى تەواوکارى IPM بۆ مەبەستى پاراستنى ژینگە و دوور کەوتنەوە لە زۆر بەکارهێنانى قڕکەرە کشتوکاڵیەکان.
6.     ڕێگە گرتن لە هاتنە ناوەوەى دەردى نوێ و قڕکەرى ڕێگەپێنەدراو لە ووڵاتانى ترەوە بۆ ناو هەرێمى کوردستان بە هەماهەنگى لەگەڵ هۆبەى کەرەنتینە کشتوکاڵیەکان.
7.     بەدواداچوونى هەموو ئەو کۆمپانیاو نوسینگە کشتوکاڵیانەى کە لەسنورى پارێزگاى سلێمانى قڕکەرو پێداویستیە کشتوکاڵیەکان دەفرۆشن بە هاوکارى لایەنە پەیـــــــــــوەندیدارەکانى تر وەک ( قائمقامیەت ، ئاسایش ، ژینگە... هتد).
8.     بە هەماهەنگى لەگەڵ بەشى ڕێنمایى کشتوکاڵى کار دەکرێت بۆ ئەوەى تواناى زانستى فەرمانبەرانى پاراستنى ڕووەک و جوتیاران بەرز بکریتەوە لەڕێگەى کردنەوەى خولى ڕاهێنان . 
ب :هۆبەى مێرووە سودبەخشەکان 
1.     هۆبەى مێرووە سودبەخشەکان کار دەکات بۆ پەرەپێدان و دابین کردنى پێداویستیەکانى بەخێو کردنى هەنگ بۆ هەنگەوانان بە مەبەستى زیاد کردنى بەرهەمى هەنگوین.
2.     سەردان کردنى هەنگەوانانى سنوورى کارى بەڕێوەبەرایەتى گشتى کشتوکاڵى سلێمانى بە مەبەستى  پشکنین و بەدواداچونى هەنگ و دەردو نەخۆشیەکانى.
3.     کارکردن بۆ پاراستنى هەنگ لەو دەردە کشتوکاڵیانەى کە توشى دەبێت.
4.     بە هەماهەنگى لەگەڵ بەشى ڕێنمایى کشتوکاڵى کار دەکرێت بۆ ئەوەى تواناى زانستى هەنگەوانان بەرز بکرێتەوە بۆ ئەوەى هەنگ بەشێوەى نوێ و زانستیانە پەروەردە  بکەن.
5.     کارکردن بۆ پەروەردە کردنى شا هەنگى باش و گونجاو و پاشان دابەش کردنى بەسەر هەنگەواناى ناوچەکەدا.
6.     ڕێگە گرتن لە هاتنە ناوەوەى هەنگى خراپ و نەخۆش لە ووڵاتانى ترەوە بۆ ناو هەرێمى کوردستان بە هەماهەنگى لەگەڵ هۆبەى کەرەنتینە کشتوکاڵیەکان.
ج:هۆبەى کەرەنتینە کشتوکاڵیەکان
لەسنورى کارى بەڕێوەبەرایەتى گشتى کشتوکاڵى سلێمانى وە بۆ سەرپەرشتى کردنى کارى کەرەنتینە کشتوکاڵیەکان ئەم هۆبەى کەرەنتینە کشتوکاڵیانە بوونى هەیە کە بریتین لە (کەرەنتینەى کشتوکاڵى باشماخ لەپێنجوێن،کەرەنتینەى کشتوکاڵى کێلێ لەپشدەر،کەرەنتینەى کشتوکاڵى سەیران بەن لە پێنجوێن، کەرەنتینەى کشتوکاڵى بان مەقان لە چەمچەماڵ ، کەرەنتینەى کشتوکاڵى فڕۆکەخانەى نێودەڵەتى سلێمانى ) وە ئەرکى ئەم کەرەنتینانە بریتین  لە :
1.     ئەنجامدانى پشکنین بۆهەموو ئەو پێداویستى و بەروبومە کشتوکاڵیانەى کە هاوردەى هەرێم دەکرێت لە ڕێگەى دەروازە سنووریەکانەوە وە بەڕێگاو شێوازى جیاواز.
2.     ڕێگە گرتن لە هاتنە ناوەوەى ئەو بەروبومە کشتوکاڵیانەى کە دەردى کشتوکاڵیان پێوەیە بۆ ناو هەرێمى کوردستان.
3.     ڕێگە گرتن لە هاتنە ناوەوە و پاشان  گەڕاندنەوە یان لەناو بردنى  ئەو بەروبومە کشتوکاڵیانەى کە شیاو نین بۆ خواردنى مرۆڤ و لە ڕووى کوالیتیەوە باش نین و زیانیان بۆ تەندروستى هاوڵاتیان و ئابوورى هەیە .
4.     چارەسەر کردنى ئەو بەروبومە کشتوکاڵیانەى کە ئافاتیان پێوەیە بە ڕێژەیەکى کەم بە ڕێکارە زانستى و یاساییەکان وەک کردارى تەبخیر Fumigation .
5.     ئەنجام دانى پشکنین و پێدانى بڕوانامەى تەندروستى ڕووەکى بۆ ئەو بەرهەمە کشتوکاڵیە ناوخۆییانەى سنورى پارێزگاى سلێمانى کە هەناردەى دەرەوەى هەرێم و عێراق دەکرێت لەلایەن بازرگانانەوە بەمەبەستى دەرباز بونیان . 
6.     پشکنینى نەمام و کودى کیمیاوى و ماددە سەرەتاییەکانى دروست کردنى ئالیکى ئاژەڵ و قارچک کە هاوردەى هەرێم دەکرێت لە ڕێگەى دەروازە سنووریەکانەوە .
            د : هۆبەى گەنجینەى قرکەرەکان  
1.     عەمبار کردنى هەموو ئەو پێداویستیە کشتوکاڵیانەى کە تایبەتن بە پاراستنى ڕووەک وەک قڕکەر و ئامێرەکانى ڕشاندن و پێداویستیەکانى هەنگ.
2.     ناردنى پێداویستیەکانى پاراستنى ڕووەک بۆ هەموو بەڕێوەبەرایەتى و هۆبە کشتوکاڵیەکان بە پێ ى یاساو ڕێنماییەکان بەمەبەستى دابەشکردنى بەسەر جوتیاراندا.
پلانەکانى پاراستنى ڕووەک
    یەکەم / هۆبەى قەڵاچۆکردن:-
1.     ئەنجامدانى پرۆسەى کێومالکردنى دەردە کشتوکاڵیەکان بە بەردەوامى بۆ زانینى هەبوونیان لەسەرتاسەرى پارێزگاى سلێمانى دا تابتوانرێت لەڕێیەوە پلانى کۆنترۆڵ و قەڵاچۆکردنى گونجاوى بۆ دابڕێژرێت .
2.     گرنگى دان بەقەڵاچۆکردنى تەواوکارى)  IPM ( وهەوڵدان بۆ دوورکەوتنەوە لەزۆربەکارهێنانى قڕکەرە کیمیاویەکان تەنها لەکاتى زۆر پێوست دا نەبێت.
3.     کردنەوەى تاقیگەیەکى مۆدرێن و نمونەیى بۆ دەست نیشان کردنى دەردە کشتوکاڵیەکان لەبەشى پاراستنى ڕووەک و ئامادەکردن و دانانى کادرى شارەزاو بەتوانا بۆى لەگەڵ دابین کردنى سەرجەم پێداویستیەکانى.
4.     دانانى تاقیگەى تایبەت بە دەست نیشان کردنى ماوەى مانەوەى قڕکەرە کیمیاوى یەکان (فترةبقاءالمبیدات) لەسەر بەرهەمە کشتوکاڵیەکانى ناوخۆ و هاوردە کراوکە ئێستا لەزۆربەى ووڵاتاندا پەیڕەو دەکرێت ....بۆ زانینى هەبونى ڕێژەى قڕکەرى کیمیاوى لەسەر ئەو بەرهەمانە بۆ سەلامەتى تەندروستى هاوڵاتیان.
5.     کاربکرێت لەزوترین کاتدا بۆ سەرپەرشتى کردنى چۆنیەتى قەڵاچۆکردن لەناو خانووە پلاستیکیەکاندا وە هەروەها کۆنترۆڵ کردنى هەموو ئەو قڕکەرانەى کەبەکارى دەهێنن .
6.     پێگەیاندنى فەرمانبەرانى پاراستنى ڕووەک و شارەزا کردنیان بەزانیارى نوێ ئەویش بەکردنەوەى خولى ڕاهێنانى تایبەتمەند لە بوارەجیاوازەکانى پاراستنى ڕووەکدا.
7.     ڕێگە گرتن لەبازرگانى کردن بە قڕکەرە کیمیاویەکانەوە لەلایەن کەسانى نەشارەزا وە کۆنترۆڵ کردنى لەلایەن بەڕێوەبەرایەتى پاراستنى ڕووەک بەهەماهەنگى لەگەڵ لایەنە پەیوەندى دارەکانى تر.
8.     بەردەوام بوون بە کردنەوەى خولى ڕاهێنان و زانستى بۆ جووتیاران لەلایەن پسپۆڕانى بوارى (پاراستنى ڕووەک) بەهاوکارى بەشى ڕێنمایى کشتوکاڵى تاوەکو زانیارى تەواو بدرێت بە جوتیاران بۆ پیادە کردنى شێوازى زانستى نوێ لەکاتى چارەسەرى ئافاتە کشتوکاڵیەکان و بەکارهێنانى قڕکەرەکان.
9.     دابین کردنى قڕکەرى پێویست لە جۆرى تایبەتمەند ( المبیدات المتخصصة)وە دابەشکردنى بەسەر جوتیاراندا بەپێ ى جۆرى ئەو دەردە کشتوکاڵیانەى کە توشى بەرهەمەکانیان دەبێت وە بەنرخێکى هاندەر لەگەڵ دابین کردنى ئامێرو پێداویستى بەکارهێنانى ئەو قڕکەرانە بۆیان لەسەرچاوە باوەڕ پێ کراو و ڕیگە پێدراوەکانەوە.
10.            گرنگى دان وە بەدواداچوون بۆ ئەو ئافاتانەى کەلە ناوخۆ و ووڵاتانى دراوسێ دا بونیان هەیە تابتوانریت ڕێگا بگێرێت لەبڵاوبونەوەى یان هاتنە ناوەوەى بۆ هەرێمى کوردستان بە مەبەستى پاراستنى بەرهەمى کشتوکاڵی هەرێمەکەمان.

ب/ هۆبەى مێرووە سوود بەخشەکان :-
1.     گرنگى دان بەبوارى هەنگ وەکارکردن بۆ بەئەنجام دانى کێوماڵکردنى ئافاتەکانى هەنگ بەمەبەستى ئاگادار بوون لە نزیکەوە لەو ئافاتانە.
2.      
3.     کارکردن بۆ هان دانى هەنگەوانەکان بۆ پەروەردە کردنى هەنگ بە شێوەى مۆدرێن و دوورکەوتنەوە لەڕێگە کۆنەکان کەتا ئێستا لەلاى زۆربەى هەنگەوانان پەیڕەو دەکرێت.
4.     کار بکرێت بۆ ئەوەى کە ساڵانە سەرژمێرى هەنگ بکرێت بۆ مەبەستى دانانى پلانى گونجاو لەسەر ئیدارەدانى بەپشت بەستن بەو سەر ژمێرى یە.
5.     پێگەیاندنى فەرمانبەرانى بوارى هەنگ و شارەزا کردنیان بەزانیارى نوێ ئەویش بەکردنەوەى خولى ڕاهێنانى تایبەتمەند لە بوارەکانى هەنگ دا.
6.     بەردەوام بوون بە کردنەوەى خولى ڕاهێنان و زانستى بۆ هەنگەوانان لەلایەن پسپۆڕانى بوارى (هەنگ) بەهاوکارى ڕێنمایى کشتوکاڵى تاوەکو هۆشیارى و زانیارى تەواو وەربگرن تاشێوازى زانستى نوێ پیادە بکەن بۆ بەخێو کردنى هەنگ.
7.     گرنگى دان بەتوێژینەوە و لێکۆڵینەوەى زانستى لەهەموو بوارەکانى هەنگدا بە هەماهەنگى لەنێوان زانکۆکانى کوردستان و فەرمانگە کشتوکالیەکان و مەڵبەندەکانى توێژینەوە.
سێیەم/ کەرەنتینە کشتوکاڵیەکان:
1.    بۆ بەرگرى و ڕێگە گرتن لەهاتنە ناوەوەى دەردە کشتوکاڵیەکان بۆ ناو هەرێمى کوردستان پێویستە کار بکرێت بۆ زیاترکارا کردنى کەرەنتینەکشتوکاڵیەکان (المحاجر الزراعیة )و دابین کردنى هەموو پێداویستیەکانیان وەک ئامێرى سوتاندن (المحرقة) وئامێرى پشکنینى پاشماوەى قرکەرى کیمیاوى لەسەر بەرهەمە کشتوکاڵیەهاوردە کراوەکان وە.....هتد.
2.           کردنەوەى خولى ڕاهێنانى تایبەت بۆ فەرمانبەرانى کەرەنتینە کشتوکاڵیەکان بۆ زیاتر شارەزا کردنیان بەزانیارى و ڕێنمایى نوێ.
3.     کار بکرێت بۆ یەکخستنى جێ بەجێکردنى یاساوڕێنماییەکانى  کەرەنتینەى کشتوکاڵی لەسەرتاسەرى هەرێم وە بەهاوکارى لایەنە پەیوەندیدارەکانى ترى حکومەتى هەرێم .
4.    کردنەوەى تاقیگەى تایبەت بە کەرەنتینەکان ...

چوارەم/ گەنجینەى قڕکەرەکان:

1.     کردنەوەى گەنجینەیەکى گەورە کە تایبەت بێت تەنها بەپاراستنى ڕووەک لەسەر شێوازى نوێ و مۆدێرن بنیات بنرێت بۆ ئەوەى کە قڕکەرى کشتوکاڵى تێدا هەڵبگیرێت وە دووربێت لەئاوەدانى وسەرچاوەى ئاو و خۆراک.

چالاکییەکان

  • چالاکی کەرەنتینەی کشتوکاڵی باشماخ

    ريكه وتى ١٣-٨-٢٠٢٠ دواى هاتنى باريك نه مام له وولاتى ئيران به ريگاى مه رزى نيوده وله تى باشماخ دواى پشكنينى باره كه ده ركه وت نزيكه ى ٢٠ نه مام له دارى واشنطونياى تيايه بو

    +
دواتر 1 2 پێشتر