بەشى سامانی ئاژەڵ
بەشی سامانی ئاژەل
ناوی سیانی لێپرسراوی بەش(( جمال حسین والی )) بروانامە (( بکالۆرێۆس )) دەرچووی ساڵی (( 1999--2000 )) زانکۆی سلێمانی/کۆلێجی کشتوکاڵ/بەشی بەروبوومی ئاژەڵی مۆبایل ئاسیاسێڵ (( 07701910880)).
بەشی
سامانی ئاژەڵ بەشێکە لە بەریوەبەرایەتی کشتوکاڵی سلێمانی لە ڕووی کارەکانی کاگێری
و ژمێریاری و کارە لوجیستیکیەکانەوە وە لە ڕوکارە هونەریەکان بەشێکە لە
بەڕێوەبەرایەتی گشتی سامانی ئاژەڵ و فیتیرنەری لە هەولێر وە ئەم بەشە وەک هەیکەل
پێک هاتوە لە چوار هوبە لە ناوبەشی سامانی ئاژەڵ لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی
سلێمانی کە بریتین لە :-
١- هۆبەی کاوێژکاران (هۆبەی ئاژەڵ) :
کارەکانی( مۆلەت +نوێ کردنەوەی مۆلەت +بەدواداچونی پرۆژەکانی کاوێژکاران کە بەخێو کردنی مەڕ
و بزن , بەخێو کردنی گوێرەکە , مانگای شیر , بەخێو کردنی بەرخ) دەگرێتەوە +بەشداری
کردن لە جێبەجێکردنی پرۆژەکانی پاڵپشتی + بەشداری کردن لە لیژنە هاوبەشەکاندا
لەگەڵ فەرمانگەکانی تری دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی.
٢- هۆبەی مەیدانی
ئاژەڵ:-چاودێریکردنی
نرخی ئاژەڵی زیندوو لە مەیدانی ئاژەڵان+ڕێگە پێدان بە هاوردەکردنی ئاژەڵی زیندوبۆ
سەربڕین+وەبەشداری کردن لە لیژنە هاوبەشەکاندا لەگەڵ فەرمانگەکانی تری دەرەوەی
بەڕێوەبەرایەتی گشتی.
٣- هۆبەی پەلەوەر:-
کارەکانی پێدانی مۆڵەت +نوێکردنەوەی مۆڵەت +بەدواداچوونی پرۆژەکانی پەلەوەر کە
(پەلەوەری گۆشت, مریشکی هێلکە خواردن, دایکانەی جوجەڵەی گۆشت, دایکانەی جوجەڵەی
هێلکە , هەڵهێنەری پەلەوەر, سەربڕین خانەی پەلەوەر, کارگەکانی ئالیک) دەگرێتەوە
+بەشداری کردن لە جێبە جێکردنی پرۆژەکانی پاڵپشتی+بەشداری کردن لە لیژنە
هاوبەشەکاندا لەگەڵ فەرمانگەکانی تری دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی.
٤-هۆبەی ماسی(سامانی ماسی): کارەکانی بریتیە لە پێدانی مۆڵەت بۆدروستکردنی پڕۆژەکانی ماسی(حەوزی گڵین+حەوزی کۆنکرێتی+پڕۆژەی ماسی هەڵواسراو لەدەریاچەکاندا+هەڵهێنەری پەنجەماسی)وەهەروەها نوێکردنەوەوفراوانکردنی پڕۆژەکان+نوسراو بۆهێنانی ماسی بەستوو لەلایەن کۆمپانیای تایبەت مەند بەم بوارە+دەوری کاریگەری هەیە لەهەڵمەتی قەدەغە کردنی ڕاو لەگەڵ پۆلیسی دارستان و لیژنەهاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی+بەرهەمهێنانی پەنجە ماسی لەپڕۆژەی هەڵهێنەری دوکان و حەوزەکانی دایکانەی بازیان کەپڕۆژەی حکومین+سەرپەرشتی کردنی هەمووپڕۆژەکان و پێدانی ڕێنمای وهاکاری کردنیان لە کاتی پێویستدا+هەرکارێکی تر کە پەیوەندی بەبواری ماسی و زیندەوەری ئاوی هەبێت ....